Apora Logo

ئۆکراینا هێرشی کردە سەر کەشتییەکی گواستنەوەی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا

ئۆکراینا هێرشی کردە سەر کەشتییەکی گواستنەوەی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا

ئۆکراینا هێرشی کردە سەر کەشتییەکی گواستنەوەی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا

15/8/2025

ئۆکراینا هێرشی کردە سەر کەشتییەکی گواستنەوەی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا. سوپای ئۆکراینا ڕایگەیاند کەشتییەکی کردووەتە ئامانج کە تەقەمەنی و پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ ڕووسیا گواستووەتەوە.

سوپای ئۆکراینا لە هەژماری خۆی لە تێلێگرام ڕایگەیاند، ئەو کەشتییەی کردووەتە ئامانج کە بانگەشەی ئەوە دەکرێت لە ئێرانەوە پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تەقەمەنی بۆ بەندەری ئۆلیا چوار لە ناوچەی ئەستراهانی ڕووسیا دەگواستەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە ڕووسیا ئەم بەندەرە وەک ناوەندێکی لۆجستی گرنگ بۆ دابینکردنی کەرەستەی سەربازی لە ئێران بەکاردەهێنێت.

ڕاشیگەیاند، “بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، هێرش کراوەتە سەر ئەو کەشتییەی لە بەندەری ئۆلیا چوار پارچەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری ‘شاهید’ و تەقەمەنی لە ئێرانەوە بارکردووە. ئەنجامەکانی هێرشەکە ڕووندەکرێنەوە

;