Apora Logo

کورد دەبێت ئاماژەکانی پشتی ئەو رێکەوتنە ئەمنیانە بخوێنێتەوە

کورد دەبێت ئاماژەکانی پشتی ئەو رێکەوتنە ئەمنیانە بخوێنێتەوە

کورد دەبێت ئاماژەکانی پشتی ئەو رێکەوتنە ئەمنیانە بخوێنێتەوە

14/8/2025

کورد دەبێت ئاماژەکانی پشتی ئەو رێکەوتنە ئەمنیانە بخوێنێتەوە


لە دوو ڕۆژی ئەم ھەفتەیەدا (11-13)ی ئابی 2025، هەریەک لە عێراق و ئێران لە لایەک و هەروەها تورکیا و سوریا لە لای خۆیانەوە یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئەمنی و ڕێکەوتنامە سەربازیان واژۆ کرد.

عەلی لاریجانی ئەمینداری گشتی ئاسایشی نەتەوەی ئێران لە سەردانی دوو ڕۆژەی بۆ بەغدا لەگەڵ هاوتا عێراقیەکەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق یاداشتێکی ئەمنیان لە ژێر چاودێری محەمەد شەیاع سودانی واژۆکرد، شایانی باسە پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٣ ڕێکەوتنی ئەمنی لەنێوان ئەو دوو وڵاتە واژۆکرابوو.

دوو ڕۆژ دوای ئەوە لە نێوان وەزیری بەرگری تورکیا و وەزیری بەرگری حکومەتە کاتیەکەی ئەحمەد شەرع ڕێکەوتنی سەربازی واژۆکرا.


ئەم دوو ڕووداوە چیمان پێدەڵێن:


- وڵاتانی داگیرکەری کوردستان (تورکیا، عێراق. ئێران، سوریا) هەمیشە لە هەوڵی پلاندانان دان دژ بە دەستکەوتەکانی کوردستان.

- ئێران نیگەرانە لەوەی عێراق لە جەنگی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل- ئێران نەیتوانی سنوورەکان و ئاسمانی بپارێزێت بەوەی لە ئاسمانی عێراق پەلاماری ئێران نەدرێ.

- سوریا لە ڕووداوەکانی سوێدا و ساحل و کۆنفراسی حەسەکە نیگەرانە ترسی لە ئیسرائیل هەیە زیاتر دەستوەردان لە دۆخی وڵاتەکەی بکات بۆیە پەنای بۆ تورکیا برد.


لە نێو ھەموو ئەو پلانانەی دووژمنان و داگیرکەران دایدەڕێژن دەبێت کورد بۆ ھەر پێشھاتێک کە لە ناوچەکە ڕوودەدات ئامادەبێت، کۆنفراسی یەکھەڵوێستی کە بۆ پێکھاتەکان لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا گرنگ بوو، باکوری کوردستان لە نێو پڕۆسەیەک دایە لە دوایین پەیامی ئۆجالان دەردەکەوێت کە ئەوان باش ھاوکێشەکانیان خوێندۆتەوە، ئۆپۆزسیۆنی رۆژھەڵاتی کوردستان بە دەردی کورد لە باشوری کوردستان چوون لە دوای ڕوداوەکانن.

;