ئەمڕۆ چوارشەممە، كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “تا ئێستا له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، له قۆناغی یه‌كه‌م و قۆناغی دووه‌مدا زه‌ویی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران، له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر دابه‌شكراوه و ئێستاش ئاماده‌سازی بۆ قۆناغی سێیه‌م ده‌كه‌ین.
شاری هه‌ولێر خاوه‌نی ماسته‌رپلانه و له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر كرا؛ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش ئه‌ندام بوون، له ماسته‌رپلانی هه‌مواركراودا. بۆیه به‌دڵنیایییه‌وه زه‌وییه‌كان زه‌وی زۆر باشن و یه‌كێك له ئامانجه‌كانیش گه‌یاندنی شاری هه‌ولێره به زێی گه‌وره”.
وتیشی: “به‌پێی پلان تیمه‌كانمان به به‌رده‌وامی كار ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له ئیشكردن تاكوو سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زه‌وی وه‌رده‌گرن”.
له هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌مدا، زه‌وی له سنووری ئاشۆكان و داره‌به‌ن و سه‌یدان و خه‌رابه‌دراو له سنووری سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ولێر- دهۆك دابه‌ش كرا و بەم نزیکانە قۆناغی سێیه‌م بۆ دابەشكردنی زەویی بەسەر فەرمانبەران دەست پێدەکات.