Apora Logo

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا: ئامادەین بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا: ئامادەین بۆ سەپاندنەوەی سزاکان بەسەر ئێران

بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا، نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئامادەیی خۆیان بۆ دووبارە سەپاندنی سزاکان بەسەر ئێراندا ئاگادار دەکەنەوە. دەشڵێن؛ تا کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەت بە تاران دەدەین.

13/8/2025

لە نامەیەکدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان هەرسێ ووڵات بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕایانگەیاندوە، کە ئامادەن میکانیزمی سەپاندنەوەی سزاکان لەسەر ئێران چالاک بکەن، ئەگەر تا کۆتایی مانگی ئاب چارەسەرێک لەبارەی دانوستانەکان بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران نەکرێت.


وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە لە نامەکەدا کە کۆپییەکی دەست ئاژانس فرانس پرێس کەوتووە، جەختیان لەوە کردووەتەوە کە "بە ڕوونی ئەوەیان خستۆتە ڕوو کە ئەگەر ئێران پێش کۆتایی مانگی ئابی 2025 بەدوای چارەسەری دیپلۆماسیدا نەگەڕێت، یان دەرفەتی درێژکردنەوەی نەقۆزێتەوە، ئەوان ئامادەن بۆ چالاککردنی میکانیزمی دەستپێکەر"، کە ڕێگە بە سەپاندنەوەی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەکان دەدات بەسەر ئێران.


شایانی باسە کە نزیکەی سێ هەفتەی تر ئەو وادەیەی کە ترۆیکای ئەوروپی (فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا) بە ئێران داوە کۆتایی دێت، پێش ئەوەی بتوانێت مەلەفی ئەتۆمی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات.

ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ چالاککردنی میکانیزمی "سناپباک" کە بە "کێشانی تریگەر" ناسراوە.


ئەم میکانیزمە ڕێگە بە سەپاندنی ئۆتۆماتیکی شەش کۆمەڵە سزای نێودەوڵەتی دەدات کە بە پێی بڕیارنامەی 2231ی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگیرابوون، ئەمەش دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و گرووپی 1+1لە هاوینی 2015 کە بە پلانی هەمەلایەنەی هاوبەشی کارکردن ناسراوە.

;