بەرگری شارستانی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆ وە لە قەزای زوبێر، 8 زیارەتکار گیانیان لەدەستداوەو 40 کەسی دیکەش بریندار بونە.
بەرگری شارستانی پارێزگای بەسرە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردوە، پاسێکی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن لە ڕێگای خێرای قەزای زوبێر وەرگەڕاوە و ژمارەیەک زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد، بریندارەکان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و مردووانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی کراون.
بەرگری شارستانی بەسرە جەختیشی کردەوە، تیمەکانمان ڕێگەکەیان گرتووە و هەوڵی ڕزگارکردنی قوربانیان دەدەن.