Apora Logo

ئەو کەسەی بە هەڕەشەکردن پارەی وەردەگرت دەستگیرکرا

ئەو کەسەی بە هەڕەشەکردن پارەی وەردەگرت دەستگیرکرا

ئەو کەسەی بە هەڕەشەکردن پارەی وەردەگرت دەستگیرکرا

12/8/2025

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتبارێکی بە تۆمەتی وەرگرتنی پارە بە هەڕەشەکردن لە هاووڵاتیان دەستگیر کرد.

ئەم تۆمەتبارە لە کاتی کەمکردنەوەی خێرایی ئۆتۆمبێلەکان لەسەر تاسەکان یاخود وەستانیان لە ترافیکلایتەکان، بە ماتۆڕسکیل خۆی دەکێشا بە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیاندا و دواتریش دەهاتە خوارەوە و هەڕەشەی لە شوفێرەکان دەکرد و داوای پارەی لێ دەکردن،

شوفێرەکانیش بۆ ئەوەی خۆیان لەو کێشەیە ڕزگار بکەن، بڕێک پارەیان پێدەدا و دەڕۆیشتن.دواجار دادخوازێک سکاڵای لەسەر تۆمەتباری ئاماژەپێکراو تۆمار کرد، بۆیە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و تۆمەتبار دەستگیر کرا، لە ئێستاشدا دانی ناوە بە تاوانەکەیدا کە چەندین تاوانی لەو شێوەیەی ئەنجام داوە،

بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.


;