Apora Logo

هەسەدە هۆشداری دەداتە دیمەشق

هەسەدە هۆشداری دەداتە دیمەشق

هەسەدە هۆشداری دەداتە دیمەشق

12/8/2025

هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لەبارەی جموجووڵی هێزەكانی سەر بە حكومەتی راگوزەری سوریا، لە دەوروبەری شارۆچكەی دێر حافر و گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، لە راگەیەندراوێكدا هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەگەر جموجووڵی هێزەكان بەردەوام بێت، ئەوا وەڵامیان دەبێت.

هەسەدە لەبارەی جموجووڵی هێزەكان رایگەیاندووە، ئەو رەفتارانە رێككەوتنی نێوان ئەنجومەنی گەڕەكەكانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە لەگەڵ حكومەتی راگوزەری سوریا لە یەكی نیسان تێكدەدەن و بەلای دانیشتووانی هەردوو گەڕەكەكەوە جێگەی شەرمەزاركردنە.

هەروەها هەسەدە، بانگەوازی لە حكومەتی راگوزەری سوریا كردووە، ئەو گرووپانە كۆنتڕۆڵ بكات و رێگری بكات لە هەوڵەكانی تێكدانی رێككەوتنەكان. تەئكیدی لەوەشكردووەتەوە، ئەگەر جموجووڵەكان بەردەوام بن، هێزەكانیان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا وەڵام دەدەنەوە.


;