ئەمرۆ دووشەممە11ی ئابی 2025، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاگاداری گشت میدیا بیندراو و بیستراو پۆرتاڵ و ڕایەڵە ئەلیکترۆنیەکان دەکاتەوە کە بەهیچ شێوەیەک ڤیدیو و چۆنیەتی ئەنجامدانی تاوانەکان بڵاو نەکرێتەوە .
ئاماژەبەوشدەکات، لە ئەگەری سەرپێچیکردنی ڕێنماییەکان ڕێککاری پێویست بەرامبەر بەو دەزگایانە دەگرنەبەر.
ئەم ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لەکاتێکدایە کە ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو لەڕوداوێکی تەقەکردندا لەناو یەکێک لە بەنزینخانەکانی شاری هەولێر، سێ کەس کوژران و لەدوای بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی کامێرای چاودێری ناو بەنزینخانەکە، سەرجەم میدیا ناوخۆیی و دەرەکیەکان ڤیدیۆکەیان بڵاوکردەوە و ئەمەش دەنگدانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.