ئەمڕۆ دووشەممە، پارتی کرێکارانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا گیانلەدەستدانی کۆچەرۆ ئورفا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەی ئاشکرا کرد کە ساڵی 2019 لە بۆردومانێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا گیانلەدەستدانی نورەدین سۆفی، فەرماندەی پێشووی هێزەکانی پاراستنی گەل ئاشکرا کراوە کە ساڵی 2021 لە بۆردومانێکی تورکیادا کراوەتە ئامانج.
مانگی ئایاری ڕابردووش پەکەکە گیانلەدەستدانی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوون، دوو لە سەرکردە باڵاو و دێرینەکانی حزبەکەی ڕاگەیاند.