Apora Logo

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی "تۆیۆتا"ی چینی، بۆ عێراق قەدەغە دەکرێت

هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی "تۆیۆتا"ی چینی، بۆ عێراق قەدەغە دەکرێت

حكوومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری داوە ڕێگریی لە هاوردەكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بكات كە لە چین دروست كراون و ناوی براندە ناسراوەكانی وەك تۆیۆتایان لەسەرە.

11/8/2025

وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ڕێگەی نووسراوێكی فەرمییەوە كە لە 27ی نیسانی 2025 دەرچووە، داوای لە دەستەی گشتیی گومرگەكان كردووە، پارێزگاری لە مافی خاوەندارێتی براندەكانی "تۆیۆتا، لێگزس، و هایلۆكس" بكەن.


نووسراوەكە بە ڕوونی ئاماژە بەوە دەكات كە پێویستە ڕێگریی لە هاوردەكردنی هەر ئۆتۆمبێلێك بكرێت كە ناوی تۆیۆتای لەسەر بێت و لە چینەوە سەرچاوەی گرتبێت، ئەمەش بۆ پاراستنی مافی ئەو بریكارە فەرمییەی كە مۆڵەتی ژمارە (M2-24.0028)ی لە عێراقدا هەیە.


ئەم بڕیارەش لە كاتێكدایە كە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق پڕە لە ئۆتۆمبێلی چینی کە بە نرخێكی هەرزانتر لە براندە ڕەسەنەكان دەفرۆشرێن.

;