Apora Logo

نرخی نەوت دابەزی و نزیک دەبێتەوە لە 66 دۆلار

نرخی نەوت دابەزی و نزیک دەبێتەوە لە 66 دۆلار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و درێژەیدا بە دابەزینەکانی هەفتەی رابردووی خۆی کە 4٪ـی بەهای خۆی لەدەستدابوو.

11/8/2025

ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە 58 دۆلار و 63 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


رووسیا و ئەمریکا بڕیارە لەسەر ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا ئەم هەفتەیە دانوستاندن بکەن، ئەگەری ئاگربەست رێگە بۆ گەڕانەوەی نەوتی رووسیا و لادانی سزاکانی ئەمریکا خۆش دەکات.


کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان ترەمپ و پووتین لە ئالاسکا لە کاتێکدایە، پێشتر سەرۆکی ئەمریکا 12 رۆژ مۆڵەتی دابووە پووتین بۆ ئەوەی کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بهێنێت و هەڕەشەی تووندکردنەوەی سزاکانی کردبوو.

;