کۆمسیۆن ئەو کاندیدانەی کە تۆمەتبارن بە دۆسیەی تاوانکاری و گەندەڵی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٥ دەر دەکات
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ڕۆژی یەکشەممە (10ی ئابی 2025)، دوورخستنەوەی ژمارەیەک کاندیدی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ساڵی 2025ی ڕاگەیاند، دوای پشتڕاستکردنەوەی بوونی تۆماری تاوان لە دژی ئەوان پەیوەست بە کوشتن، بەرتیلدان، ساختەکاری،فێڵ کردن ، جگە لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی و ئیداری.