Apora Logo

هێرشەکانی تورکیا بەراورد بەمانگەکانی تر لەمانگی تەمموز بەڕێژەی ٪97 کەمی کردووە.

هێرشەکانی تورکیا بەراورد بەمانگەکانی تر لەمانگی تەمموز بەڕێژەی ٪97 کەمی کردووە.

لە ڕاپۆرتی مانگی تەمووزی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تئ هاتووە'' لەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی چەکدانان و بەردەوامی دانوستانەکانی ئاشتی، بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە

10/8/2025



لە ڕاپۆرتی مانگی تەمووزی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی سی پی تئ هاتووە'' لەگەڵ بەڕێوەچوونی قۆناغی یەکەمی پڕۆسەی چەکدانان و بەردەوامی دانوستانەکانی ئاشتی، بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاش بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. هێرشەکان لە مانگی تەمووزدا، بە ڕێژەی %٩٧ بە بەراورد بە مانگی حوزەیران کەمیکردووە.'' 


 بەڵام هێزەکانی سوپای تورکیا لە ٢٩ی تەمووزدا، ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی نوێیان ڕاگەیاند و بەردەوامبوون لە چالاکییە سەربازییەکانیان کە بوونە هۆی دروستکردنی ئاستەنگ بۆ جوڵە و هاتوچۆی هاوڵاتیان و هەروەها زیان گەیاندن بە ڕەزوباخ و زەوی کشتوکاڵی گوندنشینان.


ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێوان ١ی تەمووز بۆ ٣١ی تەمووز، سوپای تورکیا (١٨) بۆردوومان و هێرشی ئاسمانی بۆسەر هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامداوە. زۆربەی هێرشەکان بۆ سەر سنوری قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک بوون، لە ناویشیاندا یەکەمین هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکییایە بۆ سەر خاکی کوردستان لەدوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە.


;