Apora Logo

بنیامین ناتانیاهۆ: ئامانجمانە غەززە رزگار بکەین

بنیامین ناتانیاهۆ: ئامانجمانە غەززە رزگار بکەین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەماس هەزاران چەکداری لە غەززە هەیە و بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ئیسرائیل، دەشڵێت؛ ئەگەر حەماس چەکەکانی دابنێت، سبەی شەڕ کۆتایی پێدێت.

10/8/2025

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حەماس هەزاران چەکداری لە غەززە هەیە و بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ئیسرائیل، دەشڵێت؛ ئەگەر حەماس چەکەکانی دابنێت، سبەی شەڕ کۆتایی پێدێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوان نایانەوێت غەززە داگیر بکەن، بەڵکو دەیانەوێت ڕزگاری بکەن لە حەماس.

نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا حەماس هەزاران چەکداری هەیە لە غەززەدا و هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل، ئەوان ڕەتیان کردەوە چەک دابنێن، و ئامانجی ئێمەش چەکدانانی حەماس و پاکردنەوەی غەززەیە لە بزوتنەوەکە.

جەختیشیکردەوە ئەگەر حەماس ئەمڕۆ چەک دابنێت، سبەینێ شەڕ کۆتایی پێدێت، بەڵام ئەوان ئەوکارەناکەن و ئێمەش هیچ ڕێگەیەکی دیکەمان لەبەردەستا نییە جگە لە تەواوکردنی ئەرکەکەمان کە کۆتایی هێنانە بە حەماس.

دەشڵێت؛ ئەوان لە شەڕدا ڕێگری دەکەن لە دروستبونی قەیرانی مرۆیی، لە سەرەتای شەڕەوە تا ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن هاوکاریان ڕەروانەی غەززە کردوە.


;