Apora Logo

نیشانەكانی شێرپەنجەی گون

نیشانەكانی شێرپەنجەی گون

نیشانەكانی شێرپەنجەی گون

10/8/2025

شێرپەنجەی گونەكان لە تەمەنی (20 – 45) ساڵی (تەمەنی گەنجی) زۆر باوەو دەگمەنە پێش (15) ساڵی و دوای (60) ساڵی.

نیشانەكانی ئەمانەن ...

1. هەستكردن بە بارستەیەك یان ئاوسانی هەریەك لە گونەكان.

2. هەستكردن بە قورسایی لە تورەگەی گون.

3. ئازارێكی كەم لە بەشی خوارەوەی سك یان بڕبڕەی پشت.

4. ئاوسانی لەناكاوی تورەكەی گون.

5. ئازار یان ناڕەحەتی لە گون یان تورەكەی گون.

6. پشت ئێشە.

7. زۆربەی جار تەنها یەك گون تووشی دەبێت.

كەی سەردانی پزیشك دەبێتە پێویست ؟

پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت ئەگەر هەر نیشانەیەك زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام بوو، لەوانە هەستكردن بە ئازار، ئاوسان یان گرێ لە گون یان بڕبڕەی پشت.

(د. هەڵۆ هاشم شوانی – پسپۆری نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ)


;