بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار دەڵێ، کرێکارێکی تەمەن 56 ساڵ لە کاتی کارکردندا لەنێو بیرێکدا کارەبای گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 10ـی 8ـی 2025، رەفیق قادر، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 9:00 بۆ 9:30 هاونیشتمانییەکیان هێنایە نەخۆشخانەکەمان، کوڕێکی خۆی لەگەڵی بوو و گوتی کارەبا گرتوویەتی."
بە گوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار، هاونیشتمانییەکە ناوی رەفیق سابیر عەباس و تەمەنی 56 ساڵ و لە کاتی کارکردندا لەنێو بیری ئاودا لە گەڕەکی شێروانەی شاری کەلار، گیانی لەدەستداوە.
رەفیق قادر گوتی، "هاووڵاتییەکە کە گەیێندرایە لای ئێمە گیانی لەدەستدابوو. بە گوتەی کوڕەکەی، پێکەوە کاریان کردووە و لە کاتی پاککردنەوەی بیری ئاوی ماڵێکدا کارەبا گرتوویەتی".
رەفیق قادر گوتی، تەرمەکەی بە مەبەستی توێکاری رەوانەی مەڵبەندی پزیشکی دادوەریی کەلار کراوە.