وەزارەتی دەرەوەی روسیا داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی شەش وڵات نەكەن،كە لەنێویاندا عیراق و سوریا هەن.
ئەلێكسی كلیمۆڤ بەڕێوبەری بەشی كاروباری هاوڵاتیان لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا لەلێدوانێكدا بۆ میدیاكان هۆشداری بەهاووڵاتیانی وڵاتەكەی دا و داوای لێكردن، سەردانی عیراق، سوریا، سودان، لیبیا، لوبنان و یەمەن نەكەن بەهۆی ناسەقامگیریی دۆخی سیاسی ئەو وڵاتانەوە، راشیگەیاند ئەو كۆمپانیا و دامەزراوانەی روسیا كە دەیانەوێت كار لەعیراق بكەن پێویستە پێشوەختە بۆ سەلامەتیی خۆیان دەزگا ئەمنییەكان ئاگادار بكەنەوە