بەرپرسانی هیلال ئامانجیانە بۆ وەرزی نوێ لە هیچ پێگەیەکی یاریگادا کێشەیان نەبێت و هەربۆیە ئامادەن سەرجەم داواکارییەکانی سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەر جێبەجێ بکەن.
لە نوێترین پێشهاتدا یانە سعودییەکە لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، بڵاوییانکردەوە کە سەرکەوتووبوون لە گواستنەوەی داروین نونێز لە لیڤەرپوڵی ئینگلیزی.
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە کە هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە بۆماوەی سێ ساڵ واتە تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ هیلال واژۆکردووە.
هەرچەندە یانەکە تێچوی گرێبەستەکەیان نەخستووەتە ڕوو، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆ ئاشکرای کردووە کە داروین نونێز بەبڕی 53 ملیۆن یۆرۆ بووەتە یاریزانی یانە سعودییەکە.
نونێز دەبێتە دووەم یاریزانی یانەکانی ئەوروپا لەم هاوینە پەیوەندی بە ریزەکانی هیلالەوە بکات ئەمەش پاش ئەوەی یانەکە لەماوەکانی رابردوو بەسەرکەوتویی کڕینی تیۆ هێرناندێزیان راگەیاند.