Apora Logo

کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەبات

کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەبات

کۆمیسیۆن دەنگدانی ئەزموونی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەبات

10/8/2025

دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی، حزب و لیستی کاندیدە تاکە کەسییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە کۆمیسیۆن تاقیکردنەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بە شێوەی ئەزموونی بۆ هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی ئەنجام دەدات.

ڕۆژی 11/11/2025، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەم هەڵبژاردنە 31 هاوپەیمانی، 38 حزب، 76 لیستی کاندیدی تاکەکەسی 23یان کێبەرکێ لەسەر کورسی گشتی و 53 کاندیدی دیکەش بۆ نۆ کورسییەکەی پێکهاتەکان کێبەرکێ دەکەن، بە زیاتر لە حەوت هەزار کاندیدەوە، کێبرکێ لەسەر 329 کورسییەکەی پەرلەمان دەکەن.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق : پرۆسەی وردبینیی بۆ ناوی کاندیدی حزب و هاوپەیمانێتییەکان کە گەیشتووەتە حەوت هەزار کاندید، بۆ 10 لایەنی فەرمی نێردراون بۆ ئەوەی وربینییان بۆ بکرێ، لایەنەکانیش بریتیین لە دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەریی، دەستەی دەستپاکی، وەزارەتی پێشمەرگە، ناوخۆ، بەرگریی، پەروەردە، خوێندنی باڵا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی، دەزگای هەواڵگری، دەزگای ئاسایشی نشتیمانی و ڕاوێژکارییەتی ئاسایشی نیشتیمانی.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، لە چوارچێوەی بەردەوامی ئامادەکارییەکانیش بۆ هەڵبژاردن، ئەمڕۆ  تاقیکردنەوەی هەڵبژاردن بەشێوەی ئەزموونی لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەزار و 79 بنکەی دەنگدان دەکرێنەوە


;