سەرچاوە ئاگادارەکان باسیان لەوە کردووە کە ئێران و ئەمریکا ئامادەکاری دەکەن بۆ دەستپێکردنی دانوستانە نوێیەکان، ئەوەش روون دەکەنەوە کە تاران پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە هەر دانوستانێکی داهاتوو بڕگەیەکی تایبەت بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی جەنگ لەخۆ بگرێت، بە پێچەوانەی خولەکانی پێشوو کە تایبەت بوو بە پرسی ئەتۆمی.
سەرچاوەکان بە گوێرەی ڕۆژنامەی تاران تایمزی ئێرانی بە زمانی ئینگلیزی ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێدەچێت دانوستانەکان ناڕاستەوخۆ بن و هەر لەم مانگەدا لە ڕێگەی نێوەندگیرێکەوە دەست پێبکەن کە لە نێوان هەردوولادا دەگوزەرێت.
ڕۆژنامەکەشەوی ڕابردوو لەڕاپۆرتێکدا زیادی کردووە، بڕیار بوو گەڕی شەشەمی دانوستانەکان تەنها چەند ڕۆژێک پێش هێرشە گەورەکەی ئیسرائیل لە13ی حوزەیران بۆ سەڕ ژێرخانی ئەتۆمی و سەڕبازی و مەدەنی ئێران دەستپێبکاتەوە، کەبەگوێرەی ڕۆژنامەکە زیاتر لەهەزار و 65 کەس گیانیان لەدەستداوەکەزۆربەیان هاوڵاتی سیڤیل بوون و لەنێویشیاندا بەڕپرسانی باڵای سەڕبازی و زانایانی ناوەکی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا لە 22ی حوزەیران بە فڕۆکەی بۆمبڕێژکراوی B2 ڕاستەوخۆ هاتۆتە ناو شەڕەکەوە بۆ لێدانی سێ شوێنی ئەتۆمی کە پێشتر لەلایەن ئیسرائیلەوە کرابوونە ئامانج، هاوکات تاران بە هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل و بە بۆردومانی بنکەی ئەلعودەید لە قەتەر وەڵامی دایەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، شەڕەکە لە 24ی حوزەیران دوای "پێشنیارێکی ئاگربەست کە لەلایەن ئیسرائیلەوە پێشکەشکرا" کۆتایی هات، دوای ئەوەی "بە سەختی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئێران" هەبوو.
هەروەها ئاماژەی بە "ڕاپۆرتەکانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل" کردووە کە لانیکەم "٣١ هەزار بینا و ٤ هەزار ئۆتۆمبێل لە ئیسرائیل وێران بوون یان زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە".
یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران: واشنتۆن ئەو کەسەیە کە دانوستانەکانی تێکدا
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا، ئاندریاس کراڤیک جێگری وەزیری دەرەوەی نەرویج لەم هەفتەیەدا سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ عەباس عەراقچی دیپلۆماتکاری باڵای ئێران کۆبووەوە. هەرچەندە لە بەیاننامە فەرمییەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێراندا ئاماژە بە هیچ نێوەندگیرییەکی ئەگەری نەرویژ نەکراوە، بەڵام ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو سەردانە ڕانەگەیەندراوە تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەست بووە بەم بابەتە و ئاماژەی بەوە کردووە کە نەرویج لە ڕیزی ئەو چەند وڵاتە ڕۆژئاواییەدایە کە بە شێوەیەکی دوور لە دوو دڵی شەڕی ئیسرائیلیان لە دژی ئێران شەرمەزار کردووە و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ئەو وڵاتەی ڕۆژئاوای ئاسیادا دەپارێزێت.
ڕۆژنامەی تاران تایمزی بەریتانی ڕایگەیاندووە کە هەر جۆرە پەیوەندییەکی دیپلۆماسی نوێ لەگەڵ واشنتۆن ڕووبەڕووی دژایەتییەکی پەرەسەندوو دەبێتەوە لەناو ئێراندا، کە کوتلە سیاسییە کۆنەپەرستەکان و هەروەها بەشێک لە کۆمەڵگا، دانوستانەکانی پێشوو وەک بەرگێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل سەیر دەکەن. ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، سەعید جەلیلی، دانوستانکاری پێشووی ئەتۆمی و کەسایەتییەکی دیاری کۆنەپەرست، لەم هەفتەیەدا لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە دژایەتی خۆی دەربڕیوە و بانگەوازەکانی دانوستانی بە پەرستنی "گوێدرێژە زێڕینەکە" لە چیرۆکی پێغەمبەر موسادا چواندووە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، عەراقچی و بەرپرسانی سەربازی جەختیان لەوە کردووەتەوە کە هەر دانوستانێکی نوێ بە مەرجی گەرەنتی ئەمریکا دەبێت کە هیچ ڕێوشوێنێکی سەربازی لەماوەی پڕۆسەی دیپلۆماسیدا ئەنجام نەدرێت، هاوکات ئێران بە وریاییەوە دەمێنێتەوە و لە هەر کاتێکدا ئامادەیە بەرگری لە خۆی بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێکهێنانی ئەنجوومەنی نوێی بەرگری و خێراکردنی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری، ڕەنگدانەوەی هەڵسەنگاندنێکە کە هێشتا شەڕ وەک ئەگەرێکی ڕاستەقینە دەمێنێتەوە، هەروەها دەزگا هەواڵگرییەکانی ئێران هەوڵی چڕ و پڕ دەدەن بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە هاوکارییان لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا کردووە.
ڕۆژنامەی تاران تایمز لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران پابەندبوونی خۆی بە مافی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی مەدەنی دووپاتدەکاتەوە، وەک چۆن لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە هەموو قۆناغەکانی دانوستانەکاندا کردوویەتی، لەوانە ئەو دانوستانانەی کە بوونە هۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ٢٠١٥ کە واشنتۆن لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکادا لێی کشایەوە.
ڕۆژنامەکە لە زاری شرۆڤەکارانەوە بڵاویکردەوە، هەر ڕێککەوتنێکی نوێ سەرکەوتوو نابێت، ئەگەر واشنتۆن فۆرمولەی "قازانجی هاوبەش" نەگرێتەبەر کە ڕێگری لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی دەکات و هاوکات ڕێز لە مافی پیتاندنی ئێران بۆ بەکارهێنانی ناسەربازی دەگرێت.