بۆ بڕیاردان لەسەر نەوتی هەرێم و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشخرا بۆ سبەینێ یەکشەممە
وەفا محەمەد کەریم ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ شەممە (9ی ئابی 2025) ئاشکرای کرد، دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵی کە بڕیاربوو سێشەممە بەڕێوە بچێت، هێنرایە پێش بۆ سبەینێ یەکشەممە، بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە دارایی و نەوتییەکانی پەیوەست بە هەرێمی کوردستان.
کەریم لە بەیاننامەیەکدا کە بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاندوە ، وەزارەتەکانی دارایی لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم سەرجەم وردەکارییەکانی پەیوەست بە ڕاپۆرتی کۆتایی کە پێشکەشی سەرۆکوەزیرانیان کردووە، یەکلاییکردووەتەوە، کە قەبارەی داهاتی ناوخۆ و بڕی ئەو نەوتەی لە ئێستادا بەردەستە بۆ هەناردەکردن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕێککەوتنەکەدا مەرجی ڕادەستکردنی 80 هەزار بەرمیل نەوت لە کۆی 120 هەزار بەرمیل نەوتی بەرهەمهێنراو لەلایەن هەرێمەوە دیاریکراوە، تاوەکو چاککردنەوەی زیانەکانی ئەو کێڵگە نەوتییانەی بەهۆی بۆردومانەکانی ئەم دواییە کەوتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، محەمەد شیاع سودانی سەڕۆک وەزیرانی عێراق لەمیانەی دانیشتنی سبەینێدا پێداچوونەوە بە راپۆرتی کۆتایی دەکات، دوای ئەوە بڕیار دەدات موچەی مانگی حوزەیران بۆ فەڕمانبەڕانی هەڕێم بنێردرێت، "مەگەڕ مەڕجی نوێ و قەدەغەکراو دروست نەبێت".
داهاتی نەوت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بابەتی هەستیاری ئابوورییە کە جێگەی سەرنجی دانوستانە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمە.
هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی سەربەخۆی هەیە، بەڵام ئاڵنگارییەکانی وەک زیان بە شوێنە نەوتییەکان و دواکەوتنی داهاتی داهات کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری دارایی گشتی هەرێم هەیە و کاریگەری لەسەر پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەیە. هەربۆیە زۆرجار کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و زامنکردنی مافی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێوەدەچێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی پەرەسەندنی پێویستی هەماهەنگی دارایی شەفافتر و کاریگەرتر.