Apora Logo

کۆمسیۆن بڕیاریدا ژمارە ٥٦ لە تیروپشکی هەڵبژاردنەکان دەربهێنن

کۆمسیۆن بڕیاریدا ژمارە ٥٦ لە تیروپشکی هەڵبژاردنەکان دەربهێنن

ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دوایین ئاماری ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و تاک کاندیدەکانی ڕاگەیاند کە ژمارەی تیروپشک وەردەگرن.

9/8/2025

ئەمڕۆ شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دوایین ئاماری ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و تاک کاندیدەکانی ڕاگەیاند کە ژمارەی تیروپشک وەردەگرن.


 وتەبێژی کۆمسیۆن، جومانە ئەلغەلای، بە دەزگای فەرمیی ڕاگەیاند، “دواین ئامار بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە تاکەکەسییەکان کە ژمارەی تیروپشک وەردەگرن بەم شێوەیەن: (ژمارەی هاوپەیمانییەکان: 31، ژمارەی لایەنەکان: 38، ژمارەی کاندیدەکان: 76، ژمارەی تاکەکان بۆ کورسییە گشتییەکان: 23، لەکاتێکدا ژمارەی تاکەکان بۆ کورسییە پێکهاتەکان: 53).”


ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیروپشکەکە بە ژمارە ٢٠١ دەست پێدەکات"، ئاماژەی بەوەشکردووە "دەستەی کۆمیساریان بڕیاریدا ژمارە ٥٦ لەم ژمارانە هەڵبوەشێنێتەوە بەهۆی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانییەوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم ژمارانە بۆ هاوپەیمانی و حزب و لیستە تاکەکەسییەکانن کە ئەمڕۆ دەکێشرێن".



;