Apora Logo

کەشناسی: پلەكانى گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسی: پلەكانى گەرما بەرزدەبێتەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سبەینێوە پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان دەگاتە ٤٩ پلەی سیلیزی.

9/8/2025


ئەمڕۆ شەممە ٩ـی ئابی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت ، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ و بە گشتی لە سەروو ٤٠ پلەی سیلیزیدا دەمێنێتەوە بێجگە لە سنووری حاجی ئۆمەران کە ٣٧ پلەی سیلیزییە.


کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، وەک لە خوارەوەدا هاتووە:


هەولێر : ٤٥ پلەی سیلیزی


سلێمانی : ٤٤ پلەی سیلیزی


دهۆک : ٤٤ پلەی سیلیزی


کەرکوک : ٤٦ پلەی سیلیزی


زاخۆ: ٤٥ پلەی سیلیزی


هەڵەبجە : ٤٥ پلەی سیلیزی


سۆران : ٤٣ پلەی سیلیزی


حاجی ئۆمەران : ٣٧ پلەی سیلیزی


گەرمیان : ٤٩ پلەی سیلیزی


;