شەربەتی شووتی خواردنەوەیەکی سروشتی تازەگەرییە و دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان بڕێکی زۆر ئاو و ئەلکترۆلایتەکانی وەک مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردنێكی نمونەیی بۆ پاراستنی هاوسەنگی شلە و بەرزکردنەوەی توانای جەستەیی، بەتایبەتی لە کەشوهەوای گەرمدا یان دوای وەرزشکردن.
سەرچاوەیەکی کاریگەر بۆ ئاودان
شووتی زیاتر لە سەدا 90 ئاوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە باشترین بژاردەکان بۆ شێدارکردنی جەستەت، جا وەک میوە یان وەک شەربەت بخورێت.
ئەلێکساندرا ڕۆزنستۆک پسپۆڕی خۆراک لە ویل کۆرنێل مێدیسین و نەخۆشخانەی نیویۆرک-پرێسبیتێریان ڕوونی دەکاتەوە، "یەک کوپ لە شەربەتی شووتی نزیکەی 139 ملیلیتر ئاوی تێدایە"، کە یارمەتی دووبارە ئاوەدانكردنەوە دەدات لە جەستە، بەتایبەتی دوای بەرکەوتنی خۆر یان تینوێتی.
دەوڵەمەندە بە ئەلکترۆلایت
ئاوی هەروەز یارمەتی جێگرتنەوەی ئەو ئەلکترۆلایتانە دەدات کە لە ڕێگەی ئارەقەکردنەوە لەدەست دەچن، وەک مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم , کە توخمێکی سەرەکین بۆ زۆرێک لە ئەرکە گرنگەکان.
جولیا زومپانۆ، پسپۆڕی خۆراک لە کلینیکی کلیڤلاند دەڵێت : " ئەلیکترۆلایتەکان پێویستن بۆ کارکردنی ماسولکە و مێشک، پۆتاسیۆمیش پشتگیری لە کارکردنی ئاسایی خانەکانت دەکات".
ماددە خۆراکییە پێویستەکانی تێدایە
شەربەتی شووتی کۆمەڵێک ڤیتامین و کانزای گرنگ بە جەستە دەبەخشێت ، لەوانە ڤیتامین A، ڤیتامین C، لوتین، و ترشی فۆلیک، کە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی سیستەمی بەرگری لەش و باشترکردنی تەندروستی پێست و چاو.
لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بۆ دابەزاندنی پەستانی خوێن
شەربەتی شووتی ترشی ئەمینی سیترولینی تێدایە، کە توێژینەوەکان دەریانخستووە یارمەتی ڕێکخستنی پەستانی خوێن دەدات لەڕێگەی بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنانی ئۆکسیدی نیتریک کە لاستیکی خوێنبەرەکان باشتر دەکات و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.
سوودە ئەگەرییەکان بۆ تەندروستی دڵ
جگە لە سیترولین، شەربەتی شووتی ترشی ئەمینی ئارجینینی تێدایە کە پێدەچێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی ڕۆیشتنی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن.
هەروەها شەربەتەکە دژە ئۆکسێنەرەکانی وەک لایکۆپین و بێتا کارۆتین و ڤیتامین سی تێدایە کە ڕۆڵیان هەیە لە پاراستنی خانەکانی لەش لە زیان و بەرەوپێشبردنی تەندروستی دڵ.
پشتگیری ئەگەری بۆ دابەزاندنی کێش
هەندێک لە توێژینەوەکان خواردنی شووتیيان بە کوالیتی خۆراکی گشتیەوە گرێداوە ، ڕەنگە ڕۆڵی هەبێت لە کەمکردنەوەی ئازاری ماسولکەکان دوای وەرزشکردن، ئەمە جگە لەوەی یارمەتی هەندێک کەس دەدات بۆ بەڕێوەبردنی کێشیان. زیادکردنی سوودەکانی توانای خواردنی تەواوی هەروەزەکەیە، بە توێکڵەکەیەوە کە دەتوانرێت بکوڵێنرێت یان ترشیات بکرێت، هەروەها تۆوەکانی خواردنی.