“بۆ خەڵکی مەخمووری هێژا؛ سڵاو و خۆشەویستی گەرمی خۆم بۆ هەموو گەلەکەمان دەنێرم کە لە مەخموور دەژین.
گەلی مەخموورمان لە مێژووی تێکۆشانماندا ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا و جێگەیەکی گرنگیان گرت. وێڕای هەموو سەختییەکانیش بە پراکتیکییان نیشانیان دا کە بەرخۆدان ژیانە و قارەمانێتییەکی مەزنییان گێڕا و باری گرانی تێکۆشانیان بە سەرکەوتووترین شێوە لە ئەستۆ گرت. دەریان خست هەلومەرج چی دەبێت گرنگ نییە، ژیانی ئازاد لە پێش هەموو شتێکەوەیە. بوونە خاوەن هەڵوێست و ڕەنجێکی شایستە بە گەلی کورد و تێکۆشانی گەلی کورد
. لەو باوەڕەدام، گەلی مەخموورمان وەک چۆن لە ڕابردوودا بووە پایەی سەرەکی تێکۆشانمان، لەم پرۆسەی بونیادنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکەکەدا خاوەنی هەمان ڕۆڵ و ئەرکی گرنگ دەبێت. وەک هێزی دینامیکی ئەم پرۆسەیە، خۆ بە بەرپرسیار بینین و پێشەنگایەتی کردن پێویستییەکی میراتی تێکۆشانیانە. سەرنجی دیدارەکانیشمان لەسەر بارودۆخی گەلی مەخموورمانە. بێگومان بە پێشکەوتنی پرۆسەکە ئەوانیش دەگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان. بەڵام پێویستە بزاندرێت، کە نزیکایەتی تاکەکەسی و خانەوادەیی پێشنەکەوێت.
ئێمە بابەتە کۆمەڵایەتی، سیاسیی و یاساییەکان بەشێوەیەکی کۆلێکتیڤ بگیرینە دەست و لەسەر ئەو بنەمایە بەرەو چارەسەریی هەنگاو بنێین. سەبارەت بە ئەوانەی لە مەخموور، ئەورووپا و هەموو ئەوانەی لە پەنابەرێتییدان، وابیردەکەمەوە: گەڕانەوەی هەموویان بە کۆلێکتیڤ دەبێت و ئێمە جوگرافیا هەڵدەبژێرین. دەیانەوێت بگەڕێنەوە؟ با وا دابنێین نیوە بە نیوە دەیانەوێت بگەڕێنەوە. پێویستە گەڕانەوەی کۆلێکتیڤ لەبەرچاو بگرین.
لەم چوارچێوەیەدا سڵاوم بۆ مەخموور بنێرن. لەسەر ئەم بنەمایە سڵاو و خۆشەویستی قووڵ و بێکۆتایی خۆم بۆ هەموو گەلی مەخموور و بەتایبەت ژنان و گەنجان دەنێرم.”