فەرمانگەی ئاوی شارەزوور هۆشداری کەمبوونەوەی تەواوەتی ئاو دەدات و دەڵێت: لەمڕۆ بەدواوە هەرکەس ئاوی نەگرت هیچ دەسەڵاتێکی ئێمەی تێدا نییە.
فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ئاگاداری دانیشتوانی قەزای شارەزوور دەكاتەوە، بەهۆی زیاتر کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی پڕۆژەی بێستانسوور، لە ئێستادا ڕێژەی پێویستی ئاو ناگاتە (قەزای شارەزوور و هەردوو ناحیەی زەرایەن و عەربەت).
ڕاشیگەیاندووە، بۆیە تا ئێستا ئاو هەبووە و بەبێ کەموکوڕی دابەش کراوە، لەمڕۆ بەدواوە هەرکەس ئاوی نەگرت هیچ دەسەڵاتێکی ئێمەی تێدا نییە، لەبەر ئەوەی هیچ شوێنگرەوەیەکی ترمان نییە لەم ساتەدا.
فەرمانگەكە داواش لە هاووڵاتیان دەكات، “تکایە ئاو بەپێی زۆر پێویست بەکاربهێنن”.