دوابەدوای بڕیاری كابینەی ئەمنی حكومەتی ئیسڕائیل بۆ داگیركردنی تەواوەتی غەززە، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا هۆشداری دەدات و دەڵێت: ئەو بڕیارە هەڵەیە، هاوكات ڕۆژنامەیەكی ئیسڕائیلی پێی وایە، “تەڵەیەکی مەترسیدارە و لەوانەیە ژمارەیەكی زۆر سەرباز بكوژرێن”.
كیێر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاری ئیسرائیل بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەزە هەڵەیە.
ستارمەر دەشڵێت: داوا لە حکومەتی ئیسرائیل دەکەم بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.
لای خۆشیەوە، پێگەی واڵای ئیسرائیل لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردۆتەوە، کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتی کەرتی غەزە تەڵەیەکی مەترسیدارە و دەکرێت ببێتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری سەربازی سوپای ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپا هۆشداری داوە لە ماندوێتی سەربازان و خراپی دۆخی ئامێرە سەربازییەکان.