کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، رەتیدەکەنەوە هیچ قاچاچێتییەک بە نەوتی عێراقەوە بکرێت و لەگەڵ نەوتی وڵاتانی دراوسێدا تێکەڵ بکرێت. دەشڵێت، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.
ئەمڕۆ هەینی ٨ـی ئابی ٢٠٢٥، کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوت ئاماژەی بەوەکردووە، هەموو ئامادەکارییەکانیان تەواوکردووە و گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی کڕین ئەنجامداوە، بە تەواوی ئامادەن بۆ دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم.
دەشڵێت، قاچاخچێتی بە نەوتی سۆمۆوە ناکرێت و نافرۆشرێت هەروەها لەگەڵ نەوتی وڵاتانی دراوسێشدا تێکەڵ ناکرێت و ئەو دەنگۆیانە هیچ بنەمایەکیان نییە