Apora Logo

ئایشەگول دۆغان : پێویستە حکومەتی تورکیا کۆتایی بە سەرچاوەی گرژیەکان بهێنێت

ئایشەگول دۆغان : پێویستە حکومەتی تورکیا کۆتایی بە سەرچاوەی گرژیەکان بهێنێت

ئایشەگول دۆغان، ئاماژە بەوە دەکات لەگەڵ دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان گەیشتوونەتە قۆناغێکی زۆر گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و داوا دەکەن ئەو کارانەی لە کۆمسیۆنەکە ئەنجام دەدرێن بنیاتنەر بن.

7/8/2025

 

ئایشەگول دۆغان، ئاماژە بەوە دەکات لەگەڵ دامەزراندنی کۆمیسیۆنەکەی پەرلەمان گەیشتوونەتە قۆناغێکی زۆر گرنگ لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و داوا دەکەن ئەو کارانەی لە کۆمسیۆنەکە ئەنجام دەدرێن بنیاتنەر بن.


ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان( دەم پارتی)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٧ی ئابی ٢٠٢٥، ڕایگەیاند" گرنگە کێشەکان لە ڕەگ و ڕیشەوە چارەسەر بکرێن و ئەم کۆمیسیۆنە بە تەنیا ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، بۆیە پێویستە حکوومەت کاری زیاتر بکات بۆ ئەوەی ئاشتی و ئازادی و دیموکراسی بەدی بێت".


هەروەها باسی لەوەشکرد، تورکیا پێویستی بە دیموکراسی و برایەتی یەکسان هەیە و گرنگە کۆمیسۆنەکە نەک تەنیا کۆتایی بە گرژی و شەڕی چەند ساڵە بهێنێت، بەڵکوو ئەو کێشانەی هۆکاربوون بۆ سەرهەڵدانی گرژییەکان پێویستە چارەسەر بکرێن.


دۆغان ئاماژەی بەوە دا، دەبێت دامەزراندنی کۆمیسۆنەکە وەک پرۆسەیەکی گۆڕانکاری هەژمار بکرێت و داوا لە کۆمیسۆنەکە دەکەین کار بۆ ئازادکردنی زیندانییانی نەخۆش بکرێت بەتایبەتی زیندانیانی سیاسی ئەوانەی ماوەی زیندانیکردنییان تەواو بووە.


ئەمە لەکاتێکدایە بڕیار وایە سبەی هەینی، ٨ی ئابی ٢٠٢٥، کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتیی پەرلەمانی تورکیا کە ناوی لێنراوە "کۆمیسیۆنی هاودەنگیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی" دووەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات.


;