شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمرۆ گەڕانەوە بۆ هەولێر، لەسەر بەشێکی زۆر لە بابەتەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتوون لەوانەش رەزامەندی هەرێم لەسەر رادەستکردنی ١٢٠ ملیار دینار داهاتی نانەوتی بۆ مانگی حوزەیران.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە دوایین کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێم و بەغدا حكومەتی هەرێم رەزامەندی داوە بۆ مانگی حوزەیرانیش ١٢٠ ملیار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بكات، بەڵام بۆ مانگەكانی داهاتوو ناتوانن ئەو پارەیە بنێرن، بۆ داهاتی ناوخۆش هێشتا گفتوگۆكان بەردەوامن كە ئایا چی دەبێتە داهاتی ناوخۆ، بۆ ئەوەش جیاوازی لەنێوان شاندی هەرێم و بەغداد هەیە.
بڕیارە تا ئێوارەی رۆژی یەكشەممەی داهاتوو راپۆرتی لیژنە هاوبەشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بكرێت.
بە پێی زانیاریە دزەپێکراوەکان بەهۆی مەراسیمی ئیمام حسێن، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پێشخراوە و بڕیارە رۆژی یەک شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبێتەوە و لەو کۆبوونەوەیە باس لە راپۆرتی لیژنەکان بکرێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر مووچە بدرێت