Apora Logo

وتەبێژی کریملن : لە چەند رۆژی داهاتوو تڕامپ و پوتین کۆدەبنەوە

وتەبێژی کریملن : لە چەند رۆژی داهاتوو تڕامپ و پوتین کۆدەبنەوە

ئەمڕۆ کرێملین ڕایگەیاند کە بڕیارە لە "ڕۆژانی داهاتوو" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییەکەی کۆببنەوە، لەکاتێکدا ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی نێوانیان دەستپێدەکات.

7/8/2025

 

ئەمڕۆ کرێملین ڕایگەیاند کە بڕیارە لە "ڕۆژانی داهاتوو" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتین هاوتا ڕووسییەکەی کۆببنەوە، لەکاتێکدا ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی لوتکەی نێوانیان دەستپێدەکات.


ئاژانسی هەواڵی RIA Novosti لە زاری یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ڕووسیا ڕایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە پێشنیارێکی لایەنی ئەمریکی، ڕێککەوتنێک لە ڕووی مەبدەئیەوە بۆ ئەنجامدانی لوتکەی دوو قۆڵی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کراوە.

 

ئوشاکۆڤ ڕوونیشیکردەوە، هەفتەی داهاتوو وەک وادەی تاقیکاری بۆ کۆبوونەوەی پوتین و ترەمپ دیاری کراوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە زەحمەتە بتوانرێت ژمارەی ئەو ڕۆژانە بخەمڵێنرێت کە پێویستە بۆ ئامادەکاری بۆ ئەو کۆبوونەوەیە.

 

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، ئوشاکۆڤ ئاماژەی بەوەدا کە ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بیرۆکەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی وروژاند کە پوتین و ترەمپ و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە میانی گفتوگۆکانیدا لە مۆسکۆ بەشداربن، بەڵام لایەنی ڕووسی هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو پێشنیازە نەدا.

ئەو بەرپرسە ڕووسیایە ئاماژەی بەوەدا کە مۆسکۆ "دۆست و هاوبەشەکانی"ی لە ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان پوتین و ویتکۆڤ ئاگادار کردووەتەوە و گفتوگۆکانی بە "بنیاتنەر" وەسف کردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، هەردوولا ئەگەری بەهێزکردنی هاوکارییەکانیان لە هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا تاوتوێ کردووە.

 

ترەمپ ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ویتکۆف "پێشکەوتنی بەرچاو"ی لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتین بەدەستهێناوە و هەندێک لە هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی واشنتۆنی لەبارەی کۆبوونەوەکەدا نوێکردووەتەوە.



;