کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تەواوبوونی سەرجەم ئامادەکارییەکان بۆ تیروپشکی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردن بە حزب و هاوپەیمانی و کاندیدە سەربەخۆکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمان ، کە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت،.
سەرۆکی لیژنەی ئەنجامدانی تیروپشکی ژمارەکانی هەڵبژاردن، بیلال ئەلسامەڕائی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فەرمی، کە بە میدیا عێراقیەکان گەیشتوە ، پشتڕاستی کردەوە کە “ڕۆژی تیروپشکەکە لە (١١)ی بەیانییەوە گۆڕدرا بۆ کاتژمێر شەشی ئێوارەی شەممەی داهاتوو، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ ئامادەبوونی نوێنەرانی قەوارە سیاسییەکان و میدیاکان”
جێگای سەرنجە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە کۆتایی ئەمساڵدا لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا کە (11)ی تشرینی دووەمی داهاتووە ئەنجام دەدرێت.