Apora Logo

ئیسرائیل جارێکیتر بنکەیەکی سەربازیی لە ڕۆژئاوای سووریا بۆردوومان دەکات

ئیسرائیل جارێکیتر بنکەیەکی سەربازیی لە ڕۆژئاوای سووریا بۆردوومان دەکات

ئیسرائیل جارێکیتر بنکەیەکی سەربازیی لە ڕۆژئاوای سووریا بۆردوومان دەکات

7/8/2025

بۆ چوارەمجار لە مانگێکدا ئیسرائیل بنکەی لیوای 107ـی سوپای سووریای لە پارێزگای لازقیەی ڕۆژئاوای وڵاتەکە بۆردوومانکرد، ئەو بنکەیەش وەک دەوترێت بڕیاربووە بکرێتە بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە سووریادا.

لە سەرەتای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەدەوە لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، ئیسرائیل بەچڕی ژێرخانی سەربازی سووریای کردووەتە ئامانج و لە قۆناغی یەکەمدا توانای ئاسمانی وڵاتەکەی پەکخست، هاوکات ئیسرائیل مەرجی ئەوەشی داناوە کە هێزەکانی سووریا نابێت لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری وڵاتەکەیان نزیک ببنەوە، چونکە ئەو ناوچەیە لەلایەن ئیسرائیلەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو بارەگای لیوای 107 لە گوندی زاما لە دەوروبەری شارۆچکەی جبلەی پارێزگای لازقییە بۆردوومانکراوە، ئەوەش چوارەمجارە لە ماوەی مانگێکدا ئەو بنکەیە دەکرێتە ئامانج.

جێی باسە پێشتر سەرچاوە ناوخۆییەکان و چالاکوانانی سووریا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوەکردبوو، بنکەی سەربازی زاما ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بکرێتە بنکەیەکی سەربازی تورکیا لە پارێزگا کەناراوەکانی سووریا.


;