كۆچی نایاسایی لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەعیراق و هەرێمی كوردستانیشەوە، بەرەو ئەوروپا و كەناراوەكانی ئیتاڵیا لە ڕێگەی تونس و ئیتاڵیاوە بەردەوامە و ڕۆژانەش، هێزە ئەمنییەكانی ئەو دوو وڵاتە ژمارەیەكی زۆر كۆچبەر دەستگیر دەكەن و بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ 35 كۆچبەری كورد لە ویلایەتی نابلی وڵاتی تونس دەستگیركراون و بڕیارە بەمزوانە دادگایی بكرێن.
بەپێی زانیارییەكان، كونسوڵی عیراق لە تونس سەرقاڵی گفتوگۆ و پەیوەندیكردنە بە لایەنە پەیوەندیدارەكان تا گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە بۆ عیراق و هەرێم ڕێكبخات، پێشتر ژمارەیەكی تر كۆچبەری كورد لە وڵاتەكانی لیبیا و تونس و چەند وڵاتێكی تر دەستگیركران و لەلایەن هێزە ئەمنییەكان و باندی مافیاوە ڕووبەڕووی ئەشكەنجە و سزا و سوكایەتی بوونەوە و دواتر گەڕێندرانەوە هەرێم.