Apora Logo

هەسەدە: دوو شەڕڤانمان لەلایەن داعشەوە کوژران

هەسەدە: دوو شەڕڤانمان لەلایەن داعشەوە کوژران

هەسەدە: دوو شەڕڤانمان لەلایەن داعشەوە کوژران

7/8/2025

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، دوو شەڕڤانیان لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا لە ناوچەی هەجین لە گوندەواری دێرەزۆر کوژران.

هەسەدە رایگەیاندووە، چەکدارانی داعش کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە، دەستڕێژی گولـلەیان لە ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانیان کردووە، کە لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی سەربازیی خۆیاندا بوون.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، هێرشەکە کاتژمێر 8ـی شەوی چوارشەممە روویداوە لە شارەدێی بەحرەی ناوچەی هەجین لە گوندەواری دێرەزۆر.

ماوەی چەند هەفتەیەکە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە سنووری پارێزگای دێرەزۆر زیادیکردووە و هەسەدە بەردەوامە لە ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی چەکدارانی ئەو رێکخراوە.


;