ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ـی ئابی ٢٠٢٥، رابه‌ر حسێن، به‌ڕێوبه‌ری ئاوی هه‌ولێر رەتی کردەوە ئەو بۆریەی شکاوە ئیفراز یەک و دوو بێت بەڵکو بۆری ئیفراز سێیە
وتیشی، پێده‌چێت به‌هۆی زه‌ختی سه‌ر بۆڕییه‌كه‌وه شكابێت، وتیشی كه شوێنی شکانەکە هەڵکۆڵدرا هۆكاری شكانی بۆرییه‌كه دەر دەکەوێت .
به‌ڕێوبه‌ری ئاوی هه‌ولێر باسی لەوەشکرد، ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاوی ئیفراز سێ و به‌هۆی شكانیه‌وه بێ ئاو ده‌بن بریتین له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێری نوێ و فه‌رمانبه‌ران، پێنجی حه‌سارۆكان، مامۆستایان، قه‌ڵاتی نوێ، هاوكاری، هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی نێوان شەقامی شۆڕش و شەقامی كه‌ركوك و شێخ ئه‌حمه‌د، گوڵا، هه‌ڤالان، باداوه، ٩٤ـی باداوه، زانكۆ و گه‌ڕه‌كه‌كانی ناو شه‌قامی شەش مه‌تری.