Apora Logo

وەزیرانی بەرگری و ژینگەی غانا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەوە گیانیان لەدەستدا

وەزیرانی بەرگری و ژینگەی غانا بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەوە گیانیان لەدەستدا

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکایەتی سەرۆکایەتی غانا لە ڕاگەیەنراوێکدا گیانلەدەستدانی وەزیرانی بەرگری و ژینگەی لە ڕووداوێکی هێلیکۆپتەردا ڕاگەیاند.

6/8/2025



کەمێک پێش ئێستا سەرۆکایەتی سەرۆکایەتی غانا لە ڕاگەیەنراوێکدا گیانلەدەستدانی وەزیرانی بەرگری و ژینگەی لە ڕووداوێکی هێلیکۆپتەردا ڕاگەیاند.


ئەم ڕاگەیاندنەی سەرۆکایەتی کۆمار دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە ڕاگەیاندنی لەدەستدانی کۆپتەرێک کە سێ کارمەندی فڕۆکەوانی و پێنج سەرنشینی تێدابوو.


لەم بارەیەوە جولیۆس دیبرا، بەرێوەبەری نوسینگەی جۆن مەهاما ڕایگەیاند، "ئێدوارد عومان بۆئاما، وەزیری بەرگری و ئیبراهیم مورتەلا محەمەد، وەزیری ژینگە، لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە لە ڕووداوەکەدا کوژراون".

;