Apora Logo

وەزیری نەوتی عێراق: 80 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان وەردەگرین و هەناردەی دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق: 80 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان وەردەگرین و هەناردەی دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، گفتوگۆکان لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بەردەوامن، دەشڵێت، ئامادەن ئەو بڕە نەوتەی هەرێم بەرهەمی دەهێنێت وەریبگرن.

6/8/2025


ئەمڕۆ چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، كەوا رێککەوتن کراوە کە هەرێم ئەو بڕە نەوتەی ئێستا بەرهەمی دەهێنێت 50 هەزاری بۆ پێداویستیی ناوخۆ لێ گل بداتەوە.


حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق دوای گەیشتنی بۆ كەركووك لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان ئاشكرایكرد، ئێستا بەرهەمهێنان لە کێڵگەکان، کە تاوەکو ئێستا کار دەکەن لە هەرێمی کوردستان، "نزیکەی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەیە، 50 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکاربردنی رۆژانەیە.


ئاشكراشیكرد، رێککەتووین لەگەڵ برایانی هەرێمی کوردستان 80 هەزار بەرمیلەکەی دیکە وەریدەگرین و لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەی دەکەین.


;