Apora Logo

کۆمیسیۆن ئاماری نوێی تۆمارکردن بڵاودەکاتەوە: ٣١ هاوپەیمانی و ٣٨ حزب.

کۆمیسیۆن ئاماری نوێی تۆمارکردن بڵاودەکاتەوە: ٣١ هاوپەیمانی و ٣٨ حزب.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ سێشەممە (5ی ئابی 2025)، دوایین ئاماری تایبەت بە ژمارەی ئەو قەوارە سیاسی و کەسانەی ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ڕاگەیاند.

5/8/2025



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ سێشەممە (5ی ئابی 2025)، دوایین ئاماری تایبەت بە ژمارەی ئەو قەوارە سیاسی و کەسانەی ناویان تۆمارکردووە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ڕاگەیاند.


کۆمسیۆن لە بەیاننامەیەکدا کە بە میدیا عێراقیەکان  گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "ژمارەی هاوپەیمانێتییەکان کە بۆ هەڵبژاردن تۆمارکراون گەیشتووەتە 31 هاوپەیمانی، هاوکات ژمارەی لایەنە سیاسییەکان گەیشتووەتە 38 لایەن".


ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی کاندیدە سەربەخۆ تۆمارکراوەکان گەیشتتۆتە 79 کەس، لەنێویاندا 23 کاندیدی تاکەکەسی لەناو بازنەی گشتی و 56 کاندید نوێنەرایەتی پێکهاتەی تایبەت دەکەن".




;