سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا هه‌فته‌یه‌كی تر ماوه‌ی كاركردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر درێژبكاته‌وه تا بگه‌نه رێككه‌وتن و ئه‌وكات بڕیار لەبارەی ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم بدرێت.
میدیای نززیک لە پارتی بڵاویکردوەتەوە "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌گوێره‌ی راپۆرتی لیژنه‌كان له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان وتویه‌تی؛ هه‌رێمی كوردستان توانای به‌رهه‌مهێنانی 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه و ئاماده‌ن وه‌ریبگرن".
هەروەها ئه‌و وه‌زیره راشیگەیاندووە "50 هه‌زار به‌رمیلی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و عێراقیش 90 هه‌زار به‌رمیل وه‌رده‌گرێت".
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی بڕیاریدا (1 هه‌فته) ماوه‌ی كاركردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر درێژبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان بۆ دیاریكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم دیاری بكه‌ن و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت.
ئەوەیش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیپێكرد و ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت بوو به راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.