Apora Logo

حکومەتی عێراق سیستەمی وزەی خۆر بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین دەکات

حکومەتی عێراق سیستەمی وزەی خۆر بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان دابین دەکات

تیمی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق دەڵێت، بەبێ بەرامبەر سیستمی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەدەنە خێزانە کەمدەرامەتەکان.

5/8/2025

 

تیمی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق دەڵێت، بەبێ بەرامبەر سیستمی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەدەنە خێزانە کەمدەرامەتەکان.


ئەمڕۆ سێشەممە ٥ـی ئابی ٢٠٢٥، تیمی پەیوەندییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، سیستمی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە بەسەر دوو هەزار و ٥٠٠ خێزانی کەم دەرامەت قۆناغ بە قۆناغ دابەش دەکەن و ئامانج لەم کارەشیان، کەمکردنەوەی بارگرانیی سەرشانی هاوڵاتیانە.



ئاماژە بەوەش دەکەن، دەیانەوێت لەرێگەی ئەم پرۆژەوە کلتوری وزەی خاوێن لە ناو کۆمەڵگای عێراقیدا جێگیر بکەن

پێشتر وەزارەتی کارەبای عێراق وتی، بە شێوەی قیستی مانگانە سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەدەن بە هاوڵاتیان و لە بەرامبەریشدا مانگانە لە نێوان ٤٠ بۆ ٥٥  هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگرنەوە.

 


;