چارەنووسی رۆدریگۆی هێرشبەری بەرازیلی بۆ وەزی داهاتوو بە نادیاری ماوەتەوە و مانەوەی لە یانەکەی ئێستای مسۆگەر نییە و چەندین یانەی تریش چاودێری دەکەن و دەیانەوێت بیگوازنەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی چووەتە ریزی ئەو یانانەی کە دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرە بەرازیلییەکە ئیمزابکەن.
ئەو رۆژنامەیە دەڵێت، یانە لەندەنیەکە پەیوەندیان لەگەڵ بەرپرسانی ریاڵ مەدرید ئەنجامداوە و پرسیاری نرخی یاریزانەکەیان کردووە بەڵام تا ئێستا هیچ ئۆفەرێکی فەرمیان پێشکەشی یانە ئیسپانییەکە نەکردووە.
دەشڵێت، کێشەکە ئەوەیە رۆدریگۆ چوونی بۆ تۆتنهام رەتکردووەتەوە چونکە دەیەوێت پەیوەندی بە یەکێک لە یانە گەورەکانەوە بکات تا بەردەوامبێت لە ئاستە بەرزەکەی و بردنەوەی زۆرترین نازناو.
رونیشیکردووەتەوە تا ئێستا ئەو یانانەی کە ئارەزووی گواستنەوەی رۆدریگۆیان هەیە بریتین لە لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ و بایرن میونشن لەگەڵ چەند یانەیەکی سعودیە بەڵام ئۆفەری فەرمیان پێشکەش نەکردووە.
