ئەستێرەی پرتوگالی و یاریزانی یانەی چێڵسی جواو فێلیكس، نزیکە لە پەیوەندیکردن بە خولی سعودییەوە و بە گوێرەی زانیارییەكان، یانەی نەسڕی سعودی لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.
جواو فێلیكس پۆرتوگالی و یاریزانی یانەی چێلسی ئینگلیزی، لە پەیوەندیكردنی بە یانەی نەسڕی سعودییەوە نزیكە و نەسڕ ئۆفەری گرێبەستی هەمیشەیی بۆ چێڵسی و ئۆفەری بۆ جواو فێلیكس ناردوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان رێككەوتنەكە نزیكە و بڕیارە لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتو وردەكارییەكانی كۆتایی تەواو بكرێت و بە ئاشکرا ڕابگەیەندرێت.
جواو فێلیكس لە هاوینی ساڵی پار، لە ریزەكانی ئاتلێتیكۆ مەدریدەوە بە بەهای 52 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و وەرزی رابردوو بە خواستن لە ئەیسی میلان یارییدەكرد.
فێلیكس توانی لەگەڵ ئەیسی میلاندا بەشداری 21 یاریی بکات لەو وەرزەی لەگەڵ یانە ئیتاڵیەکەدا توانی سێ گۆڵ تۆمار بکات و گۆلێکیش دروست بکات.
