ئاژانسی هەواڵیی میزۆپۆتامیا بڵاویكرده‌وه، وەیسی ئاکتاش کە ئازاد کراوه، كه بۆ ماوه‌ی 31 ساڵ و سێ مانگ زیندانیكراوه و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له دورگه‌ی ئیمڕاڵی بوه.
ئاکتاش دوای تەواوکردنی 30 ساڵ زیندانی، لە 28ی (نیسان/4)ی 2024دا سزای یاسایی 30 ساڵەی خۆی تەواوکرد، بەڵام ئازادکردنی ئاکتاش بە بڕیاری دەستەی کارگێڕی و بەدواداچون بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا.
دوای یەک ساڵ ئازادکردنی ئاکتاش بۆ سێ مانگی دیکە دواخرا، دوای دواخستنی ساڵێک و سێ مانگ، ئاکتاش دوێنێ هه‌ینی (25ی ته‌موزی 2025) لە زیندانی ئیمڕاڵی ئازاد کرا.
وەیسی ئاکتاش، لە ساڵی 2015 گواسترایەوە بۆ ئیمڕاڵی و دوای به‌سه‌ربردنی 10 ساڵ له‌و دورگه‌یه كه هاوكات عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری په‌كه‌كه‌ی لێیه ماوه‌ته‌وه و دوێنێش ئازادكرا.