ئەمڕۆ شەممە (٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٥)، هونەرمەندی گەورەی لوبنانی زیاد ڕەحبانی لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و میراتێکی گەورەی هونەری لەدوای خۆی بەجێهێشت.
زیاد ڕەحبانی لە 1ی 1ی ساڵی 1956، لە بنەماڵەیەکی هونەری دیار لەدایک بووە، كوڕی هونەرمەندی بەناوبانگی جیهانیی بە فەیروزە، باوکی ناوی عاسی ڕەحبانییە، پێشەنگەکانی مۆسیقا و شانۆی لوبنانی.
زیاد ڕەحبانی بەهرەی هونەری خۆی لە دایک و باوکیەوە بە میرات گرتووە و لە تەمەنێکی بچووکەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، بە شێوازە ناوازەکەی لە بواری مۆسیقا و گۆرانیدا جیا بووەتەوە.
لە بەرهەمە هەرە دیارەکانی زیاد ڕەحبانی شانۆنامە بەناوبانگەکانی "نزل السرور" و"شی فاشل" و"فیلم أمیركی گویل" و"بالنسبە لبكرا شو".
هەروەها دەنگی بۆ هەندێک فیلم و بەرنامەی تەلەفزیۆنی ئامادە کردووە و چەندین گۆرانی تاکە گۆرانی گوتووە.
زیاد ڕەحبانی کێیە؟
هونەرمەند و ئاوازدانەر و شانۆنامەنووس و نووسەرێکی لوبنانی کە بە مۆسیقای مۆدێرن و شانۆنامە سیاسییە ڕەخنەییەکانی ناسراوە.
بە یەکێک لە داهێنەرە دیارەکانی گۆرانی و شانۆی سیاسی تەنزئامێزی لوبنانی دادەنرێت.
بەناو بانگترین ئەو ئاوازانەی كە زیاد رەحبانی بۆ فەیروزی دایكی دایناوە: حبیتك تنسیت النوم، سلملی علیه، بعتلك، سألونی الناس، كیفك أنت.