میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، چەند چەکدارێک هێرشیان کردوەتە سەر باڵەخانەی دادگا لە شەقامی ئازادی لە زاهیدان و لەگەڵ چونە ژورەوەیان دەستیان کردوە بە تەقەکردن.
بەگوێرەی زانیارییەکان هێرشەکە زیانی گیانیانی و ماددی لێکەوتوەتەوە، بەهۆیەوە لای کەم هەشت کەس کوژراون و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکەش بەردەوامە.
لای خۆیانەوە گروپی سوپای عەدل، کە حکومەتی ئێران بە گروپی تیرۆریستی ناساندونی، بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی دادگای زاهیدانیان لە ئەستۆ گرتوە.