Apora Logo

كەشناسی: پلەكانی گەرما لە بەرزیدا دەمێننەوە

كەشناسی: پلەكانی گەرما لە بەرزیدا دەمێننەوە

کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان دەگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.

26/7/2025


ئەمڕۆ شەممە ٢٦ی تەمموزی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێک پەڵەهەور، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.


لەبارەی کەشی سبەینێش دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ دروسبوونی پەڵەهەور لە کاتەکانی ئێوارەدا لە هەندێ شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.


هەولێر : ٤٧ پلەی سیلیزی


سلێمانی : ٤٥ پلەی سیلیزی


دهۆک : ٤٦ پلەی سیلیزی


کەرکوک : ٤٩ پلەی سیلیزی


زاخۆ : ٥٧ پلەی سیلیزی


هەڵەبجە : ٤٧ پلەی سیلیزی


سۆران : ٤٦ پلەی سیلیزی


حاجی ئۆمەران : ٣٤ پلەی سیلیزی


گەرمیان : ٥٠ پلەی سیلیزی

 

;