Apora Logo

ریاڵ مەدرید رەتیکردووەتەوە موچەی ڤینیسۆس بەرزبکەنەوە و نرخی فرۆشتنی یاریزانەکەشیان دیاریکردووە

ریاڵ مەدرید رەتیکردووەتەوە موچەی ڤینیسۆس بەرزبکەنەوە و نرخی فرۆشتنی یاریزانەکەشیان دیاریکردووە

ریاڵ مەدرید رەتیکردووەتەوە موچەی ڤینیسۆس بەرزبکەنەوە و نرخی فرۆشتنی یاریزانەکەشیان دیاریکردووە

17/7/2025

لە ماوەی رابردوو باس لەوەکرا، ڤینیسیۆس جونیۆر داوای کردووە موچەی ساڵانەی بەرزبکرێتەوە بە جۆرێک بکرێتە خاوەنی بەرزترین موچەی یانەکە و 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ هەر وەرزێک پێبدرێت، بەڵام پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.

گرێبەستی ئەستێرەکەی سامبا لەگەڵ یانە شاهانەکە لە هاوینی 2027 بەسەردەچێت و تا ئێستا چەندین داخوازی بۆ گواستنەوەی بۆ دەرەوەی ئیسپانیا لەسەر مێزە، بەڵام خۆی سوورە لەسەر مانەوە لە گەورەکەی ئیسپانیا.

لە ئێستاشدا بەگوێرەی نوێترین زانیاریی و پێشهات کە تۆڕی هەواڵی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ریاڵ مەدرید نایانەوێ مووچەکەی ڤینی بکەن بە 30 ملیۆن و باڵانسەکە تێکبدەن، هاوکات ناشیانەوێ بەخۆڕایی ئەو یاریزانە لە یانەکەیان بڕوات هەربۆیە نرخەکەیان دیاریکردووە.

ئەو سەرچاوەیە زانیویەتی کە کارگێڕی ریاڵ مەدرید بڕی 150 ملیۆن یۆرۆی وەک نرخی ڤینیسیوس بۆ هەر یانەیەک تامەزرۆی گواستنەوەین دیاریکردووە.


;