Apora Logo

پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر ٪٦٠ی ئاوی هەموو هەولێر دابین دەکات

پرۆژەی فریاگوزاری ئاوی هەولێر ٪٦٠ی ئاوی هەموو هەولێر دابین دەکات

بریارە لە قۆناغی تاقیکردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاو بۆناو شاری هەولێر، چەند گەڕەکێک ئاویان بۆ بکرێتەوە

10/7/2025

بریارە لە قۆناغی تاقیکردنەوەی پرۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاو بۆناو شاری هەولێر، چەند گەڕەکێک ئاویان بۆ بکرێتەوە و سەرپەرشتیاری پرۆژەکەش وتی” دوای شوشتن و خاوێن کردنەوەی بۆرییەکان و دڵنیابوونەوە لە نەبوونی کێشە، ئاو دەگاتە ماڵان”.


 ئەندازیار هێمن نەزیف، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، بەمیدیای نزیک لە  پارتی ڕاگەیاندووە “کارەکانی هێڵێکی پڕۆژەکە تەواو بووە و ئێستا لە تاقیکردنەوەدایە و ئاوی تێکراوە، لەسەرەتادا سنووری شارەوانی جوار و پێنج و شەش ئاویان پی دەگات”.


ئاماژەی بەوەشداوە، بەشێکی بۆرییەکان تاقیکردنەوەی ئاویان تەواو بووە و بەشێکی ماوە، تاقیکردنەوەکەش بەجۆرێکە ئاو دەکرێتە بۆرییەکە و خاوێن دەکرێتەوە پاشان ئەو ئاوە فڕێ دەدرێت بۆئەوەی نەگاتە ماڵان، هاوکات دوای ئەو تاقیکردنەوەیە و لە چەند رۆژی کەمی داهاتوودا ئاوی خاوێنی پڕۆژەکە دەگاتە گەڕەکەکانی هەشتی حەسارۆک، بنەسڵاوە، دارەتوو، قەتەوی، باغولمنارە و ژیان. بەگشتی گەڕەکەکانی سنووری شارەوانیی چوار، پێنج و شەش ئاویان پێدەگات.


پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر توانای هەیە لە یەک کاتژمێردا 20 هەزار مەتر سێجا ئاو بۆ هەولێر دابین بکات، کە دەکاتە 60٪ـی پێویستیی هەولێر بە ئاو و 40٪ـەکەی دیکەش لە رێگەی هەرسێ پڕۆژەی ئیفراز (یەک، دوو، سێ) دابین دەکرێت.

پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.

ئێستا جگە لە پڕۆژەکانی ئیفراز، هەولێر پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، زۆرینەی بیرەکان دابخرێن.


;