شەڕی نێوان بنەماڵەی خورشید هەرکی و هێزە ئەمنیەکانی هەولێر بەردەوامە و چەکی قورس بەکاردێت
دیاکۆ حسێن پەیامنێری ئاپۆڕانیوز لەهەولێر ڕایگەیاند: بەگوێرەی زانیاریەکان تاوەک و ئێستا شەڕێکی قورس لەنێوان هێزە ئەمنیەکانی هەولێر و بنەماڵەی خورشید هەرکی بەردەوامە و شەڕەکە کوژراو و برینداری لێکەوتۆتەوە
لەسەرەتای هەڵگیرسانی شەڕەکەوە تاوەک و ئێستا هاوڵاتیەکی سڤیل و کارمەندێکی هێزەکانی زێرەڤانی کوژراون و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوونە
هاوکات بەگوێرەی تۆمارە ڤیدیۆییەکان کە بڵاوکراونەتەوە چەند کارمەندێکی هێزەکانی زێرەڤانی بەدیل کەوتونەتە ژێر دەستی چەکدارانی هەرکی و لەسەرەتای شەڕەکەدا چەند ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنیەکانیش تێک شکێندران
. پەیامنێرمان باسی لەوەشکرد کە کەمێک بەرلەئێستاش دوو هەمەڕی هێزە ئەمنیەکان لەلایەن بنەماڵەی خورشید هەرکیەوە تێک شکێندراون.